«وتووێژی شاعیر دەگەڵ مەیگێڕ و سكاڵا لە زەمانە»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 2 خولەک  770 بینین
ساقی وەرە بەزمی ئێمە خۆشە
مەی تێکە بە ئێمەی مەی بنۆشە
بیهێنە بە کوجەڵە و بە بادی
با ئەو دەمە بشتە سەر بە شادی
نابێ سڵە تۆ ئەلەو دەمەی کەی
مەی قووتمە بۆ دەبێ لە مەی کەی؟
مەی تۆ بە سەرو دەرو کە بینی
هەوری غەمی ئێمە ناڕەوێنی
ئەو کووپەیە دابنێ لە مەیدان
نێزیکی لە مەی کە مەی لە مەیدان
تا هێندە وەخۆم مەی لە مانە
دڵ نەشتەوە بن پەڕەی زەمانە
ئەو چەپگەڕە وا بە زوڵم و زۆرە
جادووگەرە دەنگرێ بە نۆرە
دەبزانە لە خەڵک چی دەکا، چی
خانی وەکوو لاس ئەکا بە چەرچی
دەیباتەوە پێی دەکا شوانی
دەیکا بە یەکی بەرازەوانی
ئەوهەی کە هەڵۆیی باڵەکان بوو
دەت دیی کە لە بەرخەگەل شوان بوو
لاوێکی دەخاتە بەند و زیندان
شێرێکی بە پەل دەدا لە ڕژدان
گەنجێکی لە گۆمی ئاو داوێ
ئابا لە بەروو لە بۆیی کاوێ
دەیکا بە یەکێ هەتا دەژی شین
فەرهاد بە کوژ دەدا بە شیرین
سووڕ و خولی بۆمە پڕ گرێیە
نازانی کە ڕویی ئەو لە کێیە
وەک چاوەشە بۆ خەڵک بەنایە
هەر تاوەیە لێ دەدا هەوایە
وەی وەی لە خولی زەمانە ساقی
`گرتوومی بە وەرهەم و مەراقی
چون باسی زەمانە ناکرێ پێم
مەی بێنە لە لاسە شۆڕی دەدوێم