هەرکەس کە دەسی بە تیکە نانێ بڕەسێ
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
2236 بینین
هەرکەس کە دەسی بە تیکە نانێ بڕەسێ
لاکۆخێ هەبێ، شەوانە تێیدا وەحەسێ
چەند خۆشە ژیانی وا، چ ئازادە بەدڵ
بۆ خۆی بێ، نە ئاغا بێ، نە بەردەستی کەسێ
در دهر هر آن که نیم نانی دارد
از بهر نشست آشیانی دارد
نه خادم کس بود نه مخدوم کسی
گو شاد بزی که خوش جهانی دارد