«پرسیاری خەزاڵ لە مامە پیرە کە کێن؟ و چوو دەوێ؟»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  477 بینین
فەرموویی بە پیرە ئەی برا کێن؟
لەو کێوە لە دوویی چی دەسووڕێن؟
ئەو پیرە کوتی پیاوی لاسم
پسپۆڕم و من شتی دەناسم
دزراوە لە لاسە شۆڕە مایین
دوو دانە بە بێ لغاو و بێ زین
هاتووم ئەگەڕێم ئەلەو وەڵاتە
لەو هانە نەڵێی کە پیرەلاتە
من پیری زەمینی باڵەکانم
وا وێڵی هەواڵی مایینانم
گەر لەکنتە تۆ خەبەر لەوانە
بی فەرموو بە ئێمە بێ بەهانە