کەپۆی خەزاڵێ

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  605 بینین
لە برۆیەوە تا دەگەییە پژ لێو
ئەو بوویی تەلێکی نەرمە وەک زێو
نەیبوو چ گرێ و خێسی و خێچ
تێیدا نەدەبوو خوارەوە کەوە پێچ
یەکدانە کە پۆپی بێ عەیب بوو
ئەلفی قەڵەمی دەسی غەیب بوو