لاجانگ و کوڵمەی خەزاڵێ
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
680 بینین
پرشنگی بە تینی تاوی لاجانگ
ڕووناکی دەخستە ڕوومەتی مانگ
کوڵمەی کە دەبۆوە ون بە بسکە
دەیدایەوە وەک چرا ترووسکە
دەی دی کەوە ڕەنگی وانە هێرۆ
بێ هۆش دەکەوتوو دەس بە ئەژنۆ
ئەو حۆرییە هەر بە خۆری ڕوومەت
دەیکرد لە زەمین ئەو حکوومەت
ئەو ڕوومەتە گەر دەمی دەداوە
دڵ غونچە گوڵی وەلا دەناوە
وەو کوڵمەیە با ئەگەر کەوتبا
وەک سوورە گوڵاڵە هەڵدەگیرسا