برۆی خەزاڵێ

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  638 بینین
بۆ نەخشی برۆیی وەک کەوانی
دامان و نەمان ما بە مانی
پەیوەست و ڕەش و درێژ و باریک
وێنەی شەوەزەنگ سیا و تاریک
نەخشێنەری وێنەیی جوانی
کێشایی لە پشتی چاوەکانی
دوو خەنجەری دەم ڕەشی دەبانی
بۆ سینگ دڕینی عاشقانی
مێحرابی دڵان کە بوو برۆیی
کڕنۆشی دەبرد خەڵکە بۆیی
گەر دڵ بە ڕقی بیایە بەرداش
دەیکرد بە برۆیی قاشی دوو قاش
حۆری لە بەر ئەو برۆیی تاقە
گربووی دووسەد غەم و مەراقە
عاشق بە پەژارە دەیڕوانی
لەو مانگی نوێی پش موژانی