مژۆڵی خەزاڵێ
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
644 بینین
برژانگی بە چین ڕادەوەستان
وەک تیری خەدەنگی سەر بە پەیکان
دەیکردەوە کون لە جەرگی لاوان
ئەو چاوەیە بوو لە چاوە پاوان
چاوی کە مرۆیە تێوە دەبڕی
لەو چاوە زگی بە تیر دەدڕی
ئەو شۆخە بە تیرەکەی مژۆڵی
دوو دیدەیی عاشقی دەکۆڵی