ئاگاداربوونی ئەحمەد ئاغا لە بوونی ئەو کوڕە
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
607 بینین
کاک ئەحمەدە بەو کوڕەی کە زانی
بەو بۆنەوە کەوتە شادمانی
بێ پارەیی ئەو وەخڕ دەکردن
دەستی لە دراو پڕ دەکردن
هێنایەوە چەن مەڕ و بەرانە
کوژرانەوە بۆ گوێزەبانە
دەدرا بە فەقیر و بێ بە شانە
شایی دەگەڕاوە حەوشەوانە
کاتی کە وەلادەچوو لە مەیدان
شایی لە حەسار و هۆدەکەی خان
کۆی کردەوە چەن مەلا و زانا
نێوی کوڕە لاسە شۆڕی دانا
چونکینە لە بن گەڵایی لاسی
نەسرینە زگی بە کوڕ دەماسی
بەو بۆنەوە لاس ئەبوو بە نێوی
تێیدا نییە ناحەزی و دزێوی