شێر وەبیرهاتنەوەی ئەحمەدئاغا
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
703 بینین
ڕۆژێکی دەچۆوە سەیری باغی
دەخولاوە لە دەورە و قەراغی
لە کاتە کە خۆش ئەبوو دەماغی
دەیکردەوە یادی شێری یاغی
بۆ دێ دەگەڕاوە ئەو نەبوو گیر
فەرمووی بە شێخ، خاوەنی بیر
من هاتمە ئێرە بۆ شەڕی شێر
نەک بۆ عەرەق و هەوایی بلوێر
گەر جومگەیی دیوە تۆ نەبەستی
بەهرەی چیە کاکە مەی پەرستی؟
حیز ئەو دەمە گەر لە بادە مەستە
سەرشۆڕ و کز و ئەو هەمیشە پەستە
چەن حەسرەتە مەی بدەن بە حیزان
بەو نەوسنی دەورە دەر لە دیزان
بخوا کە وە حیزە مەی لە مەیدان
بیکاتەوە وەرهەم و بە سندان
دەک نۆشی گیانی ئەو نەبێ مەی
لە گیایی شەڕ دەکا کە بۆگەی
زۆرخۆر لە شەڕ بزانە دوورە
سەنگەر گری ژوورە ئەو بەلوورە
دورم لە گەڕۆکی حیز و نەوسن
لەو هەی کە ژنانی و بە تەوسن
بۆ پیشە دەڕۆم و دەس بە شمشێر
تا پەنجە نەرم بکەم دەگەڵ شێر
کۆمەک کەبکا بە ئێمە یەزدان
وەک کەڵ دەبڕم سەری لە مەیدان
یەک بێت و لە دوورە با نیشانم
دا، جێگەیێ شێرە تا بزانم
لە خودایی دەویست شێخە گەر خان
بۆ شێرە بچێتە شەڕ لە مەیدان
گەر ئەحمەدی شێرە کوشتبایە
دەبڕایەوە ئەو هەرا هەرایە
کێ بوو کە بڵێ بە کێ بزانە
چی کردووە شێخە لەو جوانە
لاوێکی وەهایی بۆ دەکرد ساز
زانا بە هەموو نشێو و هەوراز
لەو کێو و کەژانە شارەزا بوو
وەک باز لە هەر چڕوچیا بوو