هەڵاتنەوەی نەسرین بۆ ماڵی بابی و حاشاکردنی لە مارف

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  623 بینین
نەسرینی بە هۆش و باوڕ و بیر
لەو مەنزڵ و ماڵەدا نەبوو گیر
هەستایە بەهانەیی سەر ئاوە
ئەو دەستی دەدایەوە ئافتاوە
وا ڕۆیی بە توندی و بە ژیری
تا هۆدە و دیوی دایە پیری
دەیگوت کە دەگەڵ ئەتۆمە دایە
ئەو مارفە بابمە و برایە
بابم کە بە خەنجەر و بە شیری
بجنێ لە شم هەر وەکوو پەنیری
نابم بە چرایی ئەو هەتیوە
ویشک بووە گەندەڵ و ڕزیوە
بڕژێ بە دەبان گەر خوێنم
من مارفە قۆڕی نادوێنم
من مارەکراویی یەک دلێرم
کەی دانەیی قشکەڵەی کوێرم؟