دیداری نەسرین و بابی

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  691 بینین
ئەو کیژە بە جەرگی وەک کەبابی
کاتێ کە لە دێ دەگەییە بابی
لێی کرد سڵاوە ئەو بە ناڵین
ئەو بایە وەڵامی داوە شیرین
بە دڵێکی پەشێو و زار و غەمگین
ئاوایی دەوا دەکرد بە برین
دەیگوت کچە تۆ بەخت بڵندی
دەرچووی کە لەسەر سەرایی کوندی
من دەتکەمە چاکە و تەعارف
تۆ مارە دەکەم کچم لە مارف
چون خزمە لە ڕیشەدا لە تۆیە
شوو هەر بکە ڕۆڵە بەو مرۆیە
هەڵکەوتووە تۆ لەوی بنۆڕە
لێی سڵ مەبە لیچەکەی کە شۆڕە
کچ مەیلی ئەگەر بە شوو نەدایی
گەر مارە کری دروست نابی
خۆ نایە بە شەرعی ئێمە مارەی
کیژێ ببرێ لە کێو و پارەی
هەر لەو دەمە هاتە پێش خاتوون
دەدواوە هەوەڵ چەل ئەو لە بەیبوون
بەو داخەوە سینەکەی دەبرژی
ڕووی کرد لە شیخ ئەو بە گرژی
فەرموویی کە خان نێرەمووکە
شەقڵی نەشکاوە کیژ و بووکە
چون ماوە وەکوو هەوەڵ کچێنی
بۆ دانی بە شوویە دانەمێنی