قەبووڵکردنی داوای خەسووی لەلایەن ئەحمەدئاغاوە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  611 بینین
ئەو جارە مەزن تکایی خەسوێ
خۆی گرت هەتا دەمی بدروێ
تا ئەو ژنە گەر خەسووی خانە
بەدگویی نەکا لە هەندەرانە
ئەو کیژەیی خستە بەر دەسی وی
دەیگوت کە ئەتۆیی خۆ کەسی وی
خاتوون کە بە ڕێ دەبوو بەرەوماڵ
دەیبردەوە تەیری پڕ خەت و خاڵ
کاتێ کە لە باڵەکا بە ڕێ بوو
نەسرینی هەڵاڵە ڕۆیی پێ بوو
ئەو چوونەوە ماڵ بێ غەم و دەرد
گەش بۆوە گوڵاڵە گەر ببو زەرد