پەرێشانبوونی شێخ لەو ڕووداوە
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
618 بینین
کە گوێی لەو ئەو جنێو و باسە
بوو، شێخە لە بەر پەژارە تاسا
چارەی نەدەماوە کەوتە تەگبیر
هێنایەوە عوزرە بۆ ژنەی پیر
دەیگوت کە ببورە تۆ لە تاوان
لە ستۆیی منە خەتا و تاوان
ئەستۆ کەچم هەرچی تۆ بفەرمووی
باریکە ملم بزانە وەک مووی
چیدی مەبە ئابڕوویی ئێمە
جەرگم بە زوخاو پڕ لە کێمە
ئێستا کە هەرا بە کەڵک نایە
دەس هەڵگرە لەو هەرا هەرایە
سۆزی کە کڵۆکی زەردە پشکووت
گوڵغونچەیی زەرد پەلکە ئەنگووت
تۆ ڕێکەوە بە سیە شیوەن و شین
سستی مەکە تا دەگەی بە نەسرین
گەر لەو کچە شۆخە بویە میهمان
پرسێ بکە تۆ بە ئەحمەدی خان
نەسرینی کە کردە چەپکەگوڵ بۆت
بیهێنەوە زوو ئەتۆ دەگەڵ خۆت
ئەو جارە کە کەوتە بەر دەسی خۆم
با نەشتەوە من لەسەر دڵی تۆم
نەسرین کە نەڵێ بە خان ڕازیم
نی نی چ تەڵاق و مارە قازیم
گەر هات و لە باڵەکا ترازا
من دیدەمە مارفی برازا
لاوێکە نە ورگن و نە قۆڕە
لێو گەورە و ئاوەژوو و شۆڕە
عەیبی چییە ناحەزی لە لاوان
جوانی چییە بۆ بەرەی پیاوان؟
چوون ئەو کوڕە گەورەیی برامە
مەجلیس نشینە هەر لە لامە
شایستەیە گەر ببێ بە زاوام
وەک نۆکەرە خۆ هەمیشە لە دوام