نامەنووسینی نەسرین لە دایکی و خۆ نەخۆشکردنی بە قەستی
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
670 بینین
نەسرین کە پەژارە هەمدەمی بوو
باغ و چەمەن هەر جەهەندەمی بوو
خۆی کردە نەخۆش ئەو بە قەستی
تاکوو هەلێ بەو هەبێتە دەستی
ڕۆژێکی بە فێڵ و چاپلووسی
نامێکی لە دایە پیری نووسی
نووسی کە ئەلەو کچەی دەپرسی
بەینێکە دەلەرزی و دەترسی
وازی نییە زەرد و بێ وەرارە
هەنگوینی لەسەر زمان، ژارە
جەرگی بە دەبانی غەم بڕاوە
واکز بووە تاقەتی نەماوە
گیرۆدەیی تاو و سێبەڕۆیە
هەر دەگری و چاوەنۆڕی تۆیە
گەر بێت و نەگەییە سەر گوڵی خۆت
دەمرێت و وەباڵی دێتە ئەستۆت
لە دوایە نەکەی هەرا و گریان
بێ بەهرەیە لەو دەمانە دەرمان
وەبزانە کە مەرگە بۆ گوڵی تۆ
تیراوەیە هەر لەسەر دڵی تۆ
نامەی کە دەکرد مەلا تەواوە
بەو جۆرە وتانە پڕ کراوە
دەیکردەوە مۆر و دایە نەسرین
هەستا و لە گوندی شویی شیرین
بەکرێێ دەگرت یەک پیاوە
ئەو نامەیی هەر وەوەی دەداوە
فەرمووی کە بە بێ پشوو هەندم
لێی بخوڕە لە کێو و دەشت یەکسەم
نابێ کە ئەتۆ بڕۆی بە سستی
زوو بیدەم دابیکم بە چوستی
بیهێنەوە بۆمە تۆ وەڵامە
مەیهێڵەوە بێ وەڵام نامە
نامەی کە وەدەس دەدا وەریگرت
وەک شەمچە لە بۆ سەفەر گرێ گرت
وا ڕۆیی بە غار ئەو مرۆیە
لەو ڕێیە هەڵی دەکرد پۆیە
جێی نەبوو لەو مەکانە بێخی
هەر ڕۆیی هەتاکوو گەییە شێخێ
ئێوارە کە زەردە کەوتە کێوان
ئەو لاوە لە شێخ ئەبوو بە میوان
پێی نا کە لە ژووری دیوەخانە
ماندووبوو، حەساوە ئەو جوانە
هەمدەم بوو جوانە شەو دەگەڵ شێخ
دەداوە بە بێ غەم ئەو دەگەڵ شێخ
کاتێکی کە ڕۆیی دوو بەشی شەو
پەیدا بوو لە چاو و دیدەیدا خەو
ئەو شێخە دەڕۆیی لەو شوێنە
دەیداوە بە نامە بەر کەلێنە
خاتوونە کە نێوی دایی نەسرین
بوو، ئەو ژنە کچ بڕاوی غەمگین
هەر خانم و ئەو جوانە مابوون
گەر نامەیی داوە ئەو وە خاتوون