بردنەوەی نەسرین و مارەکردنی
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
659 بینین
ئەو شێرە لە کەژ کە کەوتە سەرزین
دەیبردەوە باڵەکانە، نەسرین
گەر گەییەوە ماڵی ئەو سوارە
نەسرینی لە جۆ دەکرد مارە
شیرین کە دەچۆ سەرایی خوسرەو
زێڕیکی دەکردە تۆق بۆ شەو
ئەو تۆقە لە گەردەنی ئەم و ئەو
دەخراوە دەبوونە یەک لە بۆ خەو
یەکساڵ دەبوو تەواو ئاوا
نەیکرد تەما لە بووک، زاوا
ئەحمەد لە پەری کە گرتبوو قین
گوتبووی هەتا گرێ لە دۆخین
نەیکاتەوە بۆ من ئەو لە پاتۆڵ
پەنجەم کە لە یار دەم ببی کۆڵ
جا بۆیە کە خۆیی ڕێ دەخشکاند
ئەو کۆپەڵە شووشەکەی نەدەشکاند
بۆ جۆرەیە خۆ لە لایەنی مێرد
کالانی گوڵاڵە ماوە بێ کێرد
ماچی لە دەم و لە لێو نەڕفاند
گوڵغونچەیی روومەتی نەشەمزاند
خۆی لێ نەدەداوە ئەو پیاوە
هەروا بە کچ ئەو جوانە ماوە