بیرکردنەوەی ئەحمەد لە کاری خۆی و تەڵاقدانی بەیبوون

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  688 بینین
ئەو بیرەیی ڕادەبرد بە سەردا
بۆ شێخ کە دەس لە یارە بەردا
بیداتەوە هەر بە دڵ تەڵاقە
ئەو شۆخە برۆکەوان و تاقە
با ئەو ژنە پەرییە نازەنینە
داوێنی نەبێ ڕەش هەر بە زینا
بە جوانی نەزانی ئەو نەمامە
بخواتەوە تا دەژی حەرامە
جا بۆیە تەڵاقی گەر دەداوە
لێی کرد لەوێوە، ماڵ ئاوا
بە دڵێکی بە غەم کوڵاو و بریان
دوو دیدە وەکوو هەور بە گریان
بۆ ماڵ بە بێ گوڵ ئەو گەڕاوە
ئەسرینی دەڕۆیی وەک شەتاوە