پێوانی شەقاوی وڵاغەکان لەلایەن ئەحمەدئاغا
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
692 بینین
میر ئەو دەمە دابەزی لە جێوە
هەنگاوی لەوانە گەر دەپێوە
هیی ماینەسێ گەزی بڕیبوو
ئیی ئەسپ لە حەوتە تێپەڕیبوو
ئەوهەی کە دەدی بە باوەڕ و بیر
ڕوون بۆ وەجوانی عاقڵ و ژیر
زانی کە بە هێز و تینی مایین
ناگا لە چیا و کەژ بە خایین
ئەو ئەسپەیە گەر بەشکڵی بورجە
وەک بایە، بە پێیە، توندە، گورجە
جا نوویەکی خاو و تازە گیراو
کوانێ دەگەڵ ئەو دەچێ بە پڕ تاو؟
کارێ کە سەوز نەبوو لەبۆ میر
دز ڕۆیی بە ئەسپە هەر وەکوو تیر
یاری کە لە کەژ بە فێڵ دەبرا
ئەو ئەحمەدە چی لە بۆ نەدەکرا
چون تووشی دەبۆوە ئەو بە تووشی
دیزوویەکی قەشمەر و چەمووشی
دوو قوشە و غولی کێو ڕوشە
بۆ کاری خەراپە تێدەکۆشا
گریوو بی کە دانە بە تاڵان
چیداوە لە شینی ئەحمەدی خان
بیسبایی ئەگەر هەزار شیوەن
دەیگوت ئەوە پێکەنینە دەیکەن
دێوەزمە ئەو لەو کەژەی بە زۆری
بەسبووی لە خۆیی پرچی حۆری
گر بوویەوە شاکەزی لە کێوی
ئەو، پێی نەکراوە سەربزێوی
حۆری بکەوێتە دەستی دێوی
کەی دێتەوە دەر لە زار و لێوی؟
یەکجار لە عەقڵ و پیر ئەبوو دوور
بیداتەوە هێز ئەو گوڵەی سوور
دەستی لە گەڵایی شۆڕە بەیبوون
وەردا، قەلی دڵ پەشێو و مەجنوون