مایین کێشان و گرەوە ئەسپی شێخ و ئەحمەد
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
747 بینین
هەردوو لە دوایی نێوەڕۆیە
دەسیان دەدایە دار و گۆیە
پاش ئەوهە کە شێخ بۆ کوڕی کورد
لەو ئەسپەیە ماینەکەی کە چا کرد
کردیانە بە دار و تەقڵە و غار
کاک ئەحمەدی لاو و شێخ ئەوجار
ئەو ئەحمەدە عارەبی دەهێنا
ڕێکەوت بە سەر ڕەو و ڕەپێی نا
ئەسپی کەوە غار ئەدا و بێ دین
نەیگەییە بە غار و ڕەوتە مایین
لە سوارەیە دەنگی هۆ و هەو هەو
پەیدا بوو لە یەکسما تەق و ڕەو
دەدرا کە لە بەرد گۆیی بزمار
دەخشا کە لە ڕوسم و تەق تەق و خار
دەیدا لە چیا و کەژ و بریسکە
دەیکردوە دیدە لەو خلیسکە