وەڕەزی ئەحمەد ئاغا دوای دوو مانگ بۆ ماڵی بابی

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  759 بینین
ڕۆژێکی غەم و هەوایی بابی
دەدراوە ئەلەو دڵەی کەبابی
ئەو باسەیی گەر دەگوت بە مامی
ئاوایی دەداوە ئەو وەڵامی
کارێ کەوە باشە تۆ دەزانی
هەر بیکە لە سەردەمی جوانی
من بێ دڵی ئێوە ڕۆڵە ناکەم
سەرپشک بە، ئەی کوڕی براکەم
گەر حەزتە ئەلێرەدا وەمێنە
کۆمەک بکە پێم و وەم حەسێنە
حەز ناکەی ئەگەر ئەلێرەدابی
زوو هەستە، سپاردەیی خودا بی
ئامادە بە چەک لە خۆ ببەستە
بۆ ماڵێ بچۆوە ڕامەوەستە
بێ مەیتەر و نۆکەر و پیادان
تۆ ڕوو مەکە بەندەن و بیابان
چون ڕێگەیی ئێوە چۆڵ و هۆڵە
پڕ کێو و خڕ و نشێو و دۆڵە
ئەوڕۆکە جوانە بەرژەوەندی
لەو ئیشە دەبێ بکەی بە مەندی