چوونی ئەحمەد ئاغا بۆ ماڵی میربوداغی

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  797 بینین
ئاسوودە کە بوو دڵی لە بووکە
چۆ خزمەتی مامەکەی بچووکە
ماوێکی لەوێ دەبوو گەڕاوە
بۆ مەنزڵی بووکە سوورە، زاوا
ماینێکی لەوێ درا وەدەستە
گوێ هەر وەکوو دوو لکی مقەستە
کاتێ کە بە تەقڵە هاتبایە
پێشی نەدەداوە ئەو بە بایە
سواری کە دەبوو فڕی بە باڵی
ڕووی کردەوە گوند ڕوو بە خاڵی
گەر گەییەوە کیژەکەی چراغی
دی ڕوومەتی وەک کوڵووکە باغی
بەو بەژنەیی شلکەمێو و لووسی
دەیگرتەوە مێز و ڕای دەمووسی
چ بڵێم، ئەوەندە گەر لەوێ بوو
یا خۆ لە شکارە یا لە دێ بوو
دەیکردەوە ماچ ڕوویی بەیبوون
لەیلی ئەم و ئەو ببوو بە مەجنوون