باسی لە ئەوڕەحمان پاشای بەبە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  573 بینین
سۆفی کە لە خاکی باڵەکان بوو
ئەو کاتە حکوومەتی بەبان بوو
شێری بەبە پێشەوایی کوردان
پاشایی بە سامە ئاوڕەحمان
ئەو دەم لە کەژی قەڵاچوالان
دەیگرت لە ڕۆمیانە تاڵان
شایێ بە قەڵا و بارەگا بوو
سەرکردەیی قۆشەن و سوپا بوو
لەشکر لە پیادە و سوارە
ئەو بوویی هەتا بە چل هەزارە
فەرماندە و چاو سووری کوردان
نێوی دەبراوە وەک سولەیمان
ئەو گەورە و شایی شارەزوورێ
ڕۆژێ نەدەبینرا لە ژوورێ
یا ڕوویی لە ڕاوە یا لە شەڕ بوو
عاشق بە کەژ و چیا و دەر بوو
باسێ لە شەڕان و ڕاوەکانی
کردوویە هەڵۆیی بەردەشانی