باسی دروستبوونی بابادەم لە قوڕ و بردنی بۆ بەهەشت
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
815 بینین
ویستی کە خودا لەسەر زەمینێ
بیکا بە سەرۆک و جێ نشینێ
لەو هۆدەیی بەرزە جێ و هەردی
گەردایی سەرنجە ئەو بە وردی
جێگا نەبوو بۆ عیشق فریشتە
بێ کەڵک بوو ئەو ئەجندە گشتە
بابا دەمە بۆ ئەوین چا بوو
ئەو سەوزەیی عاشقی لابوو
دەیگرتەوە ئەو دەمەی گڵی سوور
ئاوێتەیی وی کراوە کافوور
بەو دیمەنی ئادەمی کە هەڵخست
وەک گۆزە لە نێو کڵی وەدەرخست
ئەو لەش قوڕە سوورەنۆ کونی بوو
چەن جوورە گرێ و قوژبنی بوو