وتارێ لەبارەی دروستبوونی فریشتە لە نوور

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  681 بینین
ئەو هەردەیە سەد ڕەش و تەلەم بوو
تاریکە شەو و مژ و هەڵەم بوو
یەزدان کەوەڕۆی دەنا بە دەستوور
ئەو کوورە لە نوور چۆن دەبوو دوور؟
لەو کوورە کە خۆرە ئەو بە ناوە
تیشکی هەیە خاوەنی هەتاوە
نووری دەڕژاند ئەو لەسەر خاک
بەو نوورە زەوی دەکرد ڕووناک
لەو نوورەیە بوو فریشتە هەڵکەوت
دەرچوو لە زەوی نەوی وەسەرکەوت
بۆ نێو کوڕەکانی ئاسمانی
ڕازی دڵی وانە کێ دەزانێ؟