باسی دروستکردنی گیانلەبەران بۆ ناسینی خودای مەزن

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  1491 بینین
مەیلت لەوەبوو کە تۆ بناسن
چی جند و فریشتە و چ ناسن
هەرچی کەوە خاوەنی گیانە
حەیوانی زەلام و بچکەلانە
باڵی هەیە یا بە پیووهارە
مێروولەیە مشکە یا نە مارە
یا بولبولە، کوندە یا کۆلارە
یا قەیرەکەوێکە یا نە باڕە
یا کۆترە یا هەڵۆ و بازە
یا قشقەڵە یا نە سی و قازە
جوجیلە مریشکە یا نە باشوو
یا لەگلەگە داڵە یا نە قاژوو
تەق تەقکەرە یا قەل و شەهێنە
یا سۆنەیی سەوزی دڵڕفێنە
پاساری و خەرتەل و شتی دی
هەرچی هەیە لەو زەمینە ئیدی
سەرپاکی نەبوون و تۆ جلی بوون
کردووتە لەبەر ئەوانە تا بوون
شت بوون و نەبوونی هەر بە تۆیە
کەی مردن و ژینی ئەو بە خۆیە؟