هەنگامی ئاهەنگ دەعوەتی ئەسڕا

بەیانی ئیستیعدادی بەشەر بۆ وسوول بە ئیمانی شهوودی وە ئیحتیاجی بەشەر بە وەسیلەی جەلبی فیوزاتی ئیلاهی
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 6 خولەک  751 بینین
هەنگامی ئاهەنگ دەعوەتی ئەسڕا
شەوی حوزوور و خەلعەتی کوبڕا
لە دەمی زوهوور تەجەللای ئەکبەر
تەتویج بە شەنی «مازاغ البصرعەرەبی»
بە دوو چاوی سەر ڕەسوولی ئەکرە
بینی زاتی پاک خەللاقی عالەم
جەماڵی کە وا ڕۆئیەتی فەرموو
دایم لە دڵیا موتەجەللا بوو
ئاوێنەی سینەی سدیقی کامیل
چۆن پاک بوو لە گشت گەردی ڕەزائیل
ڕووی تەوەججوهی لە دڵی فەرموو
نائیل بە ڕوتبەی سدیقییەت بوو
بەو لوتفە حەزرەت کردی لەگەڵیا
ئەسرار وەقرەی گرت هەموو لە دڵیا
لەوێیشۆ هەروا دەستە بە دەستە
تەودیع بە یەکتر کرا تا ئێستە
چۆن ئەگەر داینێی چەند ئاوێنەیەک
هەموو بێ حائل بەرابەر بە یەک
ڕۆژ گەر بە ئەووەڵ تەقابل بکا
ئەو نوورە یەک یەک بە گشتی ئەگا
دڵیش لە ئەسڵا هەر وەک ئاوێنە
ساف و بێغەش و پاک و خاوێنە
ئەمما چین چینی پەردەی ڕەزائیل
بۆ دەرکی ئەسرار بوون بە حائیل
ڕەزائیلیش چون خولقی شەیتانە
نیسبەتی زۆرە بەو ڕەوشتانە
دایم ئەو دڵە هێلانەی ئەوە
مەئوای کونەبووی وێرانەی ئەوە
ماڵێکیش دوژمن بیکا بە مەئوا
زەحمەتە ئیتر دۆستی تێ بڕوا
هەتا حاڵی دڵ بەو جۆرە وابێ
زەحمەتە لە سڕڕی خودا ئاگا بێ
خۆ ڕەزائیلیش دەردێ وەهانە
دەوای خارجی ساحەی ئیمکانە
مەگەر بە دەوام ڕیازەی شاقە
حاسڵ کا بۆ دڵ شیفا و ئیفاقە
ئەویش بۆ نەخۆش زەحمەتە بکرێ
مەگەر داوێنی دوکتورێ بگرێ
دوکتوری ئەویش «عارف باللهعەرەبی» یە
بە دەستووراتی دەوا ئاگایە
چون ئەووەڵ ئەویش هەر وەک ئەو بووە
لە بەردەس زاتێ ترا دەرچووە
بە پێی مەهارە و تەبابەتی خۆی
ڕەزیلە یەک یەک بژار ئەکا بۆی
هەر ڕەزیلەیەک لە دڵ دەربێنێ
فەزیلەیەکی لە جێ ئەچێنێ
پەروەردەی ئەکا ئەو خولقە وەها
ئەیگەیەنێتە حەددی ئینتیها
کە ڕەگی ئەو گشت دەردە بڕاوە
بە کەماڵی خۆی چاکە ڕازاوە
وا ئیتر ئیبلیس کاول بوو جێگەی
نیسبەتی نەما سەد کرا ڕێگەی
پاش سەیقەلی دڵ لە ژەنگی قەسوەت
وەسڵی بە حەددی ئینتیهای سەفوەت
شێخ ئەو دەمە ڕووی دڵی تێ ئەکا
تەی مەقاماتی هەموو پێ ئەکا
لە ئەوەڵیشۆ هەتا ئەگاتە
تەی نیهایەتی ئەو مەقاماتە
دەستی ئیمدادی مورشدی ئەوێ
تا لە ڕیازە پەکی نەکەوێ
هەردەم بە شەهدی وەجدێکی تازە
تا لە بۆی خۆش ئەکا تاڵی ڕیازە
لە ئینعکاسی مورشدی خۆیان
حاڵاتی عەجیب ڕوو ئەدا بۆیان
بە ئیندراجی ڕوتبەی نیهایەت
لە سینەی شەخسی ساحێب بیدایەت
پایەی شهوود و مەقامی حوزوور
کە ئەعەلای گشتە بۆی ئەکا زوهوور
بەعزێ لە تەکمێڵ ئێشتاکوو دوورن
دارای مەقامی «كشف القبورعەرەبی» ن
ئەچنە سەر قەبر و حەواس سەد ئەکەن
دەرکی ئەحواڵی چاک و بەد ئەکەن
وەختێ حیجابات پەی بوو سەراسەر
مەقامات هەموو تەی بوو هەتا سەر
یەک لەحزە بە ڕۆح وەک سەیلی ئەمڵاک
گەشت ئەکەن هەموو ئەقتاری ئەفلاک
بە تەبەقاتی دۆزەخ و جەننەت
ئەگەڕێن بە بێ لەززەت و میحنەت
بێ خەو بە خزمەت پێغەمبەر ئەگەن
موتاڵەباتیان لە لا عەرز ئەکەن
موختەسەر قووەی بڵێسەی ئەنوار
لەت ئەکا پەردەی عالەمی ئەسرار
هەر کەس ئینکاری ئەمە کا ئەگەر
بڕوای بێ بە فەرموودەی پێغەمبەر
بۆ ئیسبات لە بۆی ئەخوێنمۆ منیش
هەر لە «بی يسمععەرەبی» هەتا «بی بيطشعەرەبی»
زوبان لە شەرحی حاڵی بزورگان
مەرکەبی نوتقی لەنگە لە مەیدان
دەرگای ئیستیغنا گەر بێتوو دایخەن
بە زەڕڕە فەرقی شا و گەدا ناخەن
نیسبەت بە قەسری قوربی ئەعلایان
وەک سواڵەتێکە دنیا لەلایان
کەسێ لە مەیلی جەننەت بەری بێ
ئەبێ دنیا لای قوربەتی چی بێ
ئەوان بێ مەیلی باغی نەعیمن
عاشق جەمالی وەجهی کەریمن
«فی المثلعەرەبی» ئەگەر ئەنواعی تەعام
پوخت و لەزیز و خۆشبۆن و خۆشتام
لەسەر سینییەک تەرتیبی بدرێ
ئەمجا شەخسێکیش موخەییەر بکرێ
لە بەینی ئەوە و ڕەئیسی شارێ
نفوزی تەسلیم بکرێ بە جارێ
مەر نەفسی تەواو دەنی و خەسیس بێ
ڕیاسەی نەوێ و نانی پێویس بێ
لە وەزعی ئەوان عەجەب مەمێنە
دەرحەقیان تەردید بە دڵ مەیەنە
ئەوان عولەمای عالی و ڕەببانین
پێوەبووی داوی جیفەی دنیا نین
بە باڵی هیممەت خارجی دنیان
واریسی عیلمی فیرقەی ئەنبیان
زەریف حاڵی بە بەم دوو کەلیمە
کە چەند پایەیان بەرز و عەزیمە
بێشک حیکمەتی ئیرسالی ڕەسووڵ
لە پاش تەبلیغی ئەحکام و ئوسوول
لە بۆ «افاضهعەرەبی» و «استفاضهعەرەبی» بوو
دوا خۆیان بە مان «تفویض»یان فەرموو
چۆن حەق لە کەماڵ «تقدس» ایە
عەبدیش لە ئەدنای «تدنس» ایە
بێ غایەت نیسبەت لە بەینا دوورە
بۆ جەلبی فویوز بەرزەخ زەروورە
دوا روسوول ئەمان واستەی بەینن
یەعنی بەرزەخی ذوالجهتینن
لەولا موتتەسف بە خولقی حەقن
لەم لاوە لەسەر سوورەتی خەلقن
نزیکن لە خولق بو «استفاضهعەرەبی»
بە خەلقیش ئەنجام ئەدەن «افاضهعەرەبی»
هەتا زەمانی مەهدی ئەمانە
ئەبێ هەر ببن وەعدەی خۆیانە
بەڵام ئەغڵەبیان مەخفی و مەستوورن
دایم موستەغریق تەجەللای نوورن
قیسمێ هەر ئەبێ مەجزووبی حەی بن
بەعزێ تر لەوان «رجال الغيبنعەرەبی»
لە کەونا لەلای خواوە مەئموورن
بە چەند «منصبعەرەبی» و عەدەد مەشهوورن
سێسد و پەنجا و پێنجە عەدەدیان
مەئیوسمان نەکا خوا لە مەدەدیان
لەوانە سێسەد هەر نوقەبایە
بەرەو ژوور لەوا چل نوجەبایە
گەرەتر لەوان ئەبدال حەوت کەسن
ئومەنائوڵڵا و عالی و ئەقدەسن
چواری تریشیان ئەوتادیان ناوە
چوار ڕوکنی عالەم بەوان وەستاوە
سێ کەسیش ئەفرد عالیجەنابن
لە ناو دائیرەی «قطب القطابعەرەبی» ن
«قطب القطابعەرەبی» یش فەردێکی وایە
ڕەئیسی تەواو گشت ئەولیایە
ئەمە بۆ هەر کەس بوو بە مەرتەبە
بە غەوسی وەقتی خۆی مولەققەبە
لە بەرەکاتی ئەمانۆ خودا
لە بەڵای عامە مەخلووق لائەدا
دنیا لەمانە چۆڵ نابێ ساتێ
تا دەمی «یوم ینفخ» ئەگاتێ
بەعزێ زاهرن ئەهلی ئیرشادن
مەشغووڵی ستیقال قتلبی عیبادن
بە ماڵ و بە حاڵ بە ڕۆژ و بە شەو
خزمەت و کۆمەک ئەکەن بەم و بەو
بە دەنیان مەوقووف بۆ خزمەتی خەلق
ڕۆحیشیان واقف لە خزمەتی حەق
لەگەڵ کەماڵی ئەدەب و ئیخلاس
هەر کەس بناسێ تەبیبی حەقناس
توند بە دڵ ڕشتەی مەحەببەت بگرێ
سەعادەت ئەبا ئەو ڕۆژە ئەمرێ
وەفقی «المرء مع من احبعەرەبی»
شد ئەبێ سبەی بە «علوی منصبعەرەبی»
سا خوا تۆ بی و زولجەلالی خۆت
بە عەزەمەت و لایەزالی خۆت
وەها بڕێژە لە هەوری ئیحسان
بەسەر دێمی دڵ بارانی عیرفان
کە باغی هیوام بۆ بێنێتە بەر
چەشمەی خۆشبەختیم بخاتە سەر