بەیانی فائیدەی سلووک و پەیڕەوی ئادابی تەریقە
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
1 خولەک
698 بینین
ئەمجا براکەم ئەمەش بزانە
کە سوودی گەورەی تەریقە دووانە
ئەووەڵ تا دڵت بە بۆتەی تەوحید
پاک بێتۆ لە ژەنگ تەقلید و تەردید
دووهەم تا ئەعماڵ هەرچیت بۆ کریا
ئەویش خاوێن بێ لە عوجب و ڕیا
چۆن ئەبێ لە بای خەتەرە و تەردید
موحافزەکەی فانۆسی تەقلید
بەڵام خۆرشیدی شوهوود کە دەرکەوت
بێباکی لە بای بەڵای چرانەوت
لە حینی حوزوور شای بە حەمییەت
کوا مەجالی ڕوو بۆ لای ڕەعییەت
بە ئینسان ئەکا ئەو عیبادەتە
کە نرخی موڵکی گشت سەعادەتە