میسالی سووتاندنی ڕۆحانی بە ئاگری جیابوونەوە لە موتەعەللەقاتی و مەحبووباتی

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 2 خولەک  772 بینین
مەسەلەن کەسێ ئیمپراتۆر بێ
خاوەن بارەگا و قەسر و قوسوور بێ
ئەمینی لە ئاشووب بێ دەرد و ئەلەم
بێ ترسی عەزل و بێ حەسرەت و غەم
زۆر بە عەییاشی لەگەڵ عەیالا
ڕابوێری لەگەڵ ماڵ و مناڵا
غەفڵەتەن لە پڕ لە هەموو لاوە
ئەونە بزانێ دەورەیان داوە
فریا نەکەوێ خۆی کۆ کاتەوە
لە پڕ قائێدی قاپی کاتەوە
پەلی ببەستی بیهێنیتە دەر
بە زیللەت بەرەو جەیش بیداتە بەر
مەسەنەدی شاهی و کەنیزەکانی
قەسر و بارەگا و ئەرک و ئەیوانی
هەمووی بە جارێ ئیستیلا بکرێ
ببرێتە ڕیزێ کەس قەدری نەگرێ
لەگەڵ ئەوەشا بیکەن بە بەردەس
شەخسێ بێشەئنی بێڕەحمی ناکەس
لەبەر چاویشی «منصبعەرەبی» ی شاهی
تاجی کەیانی و دەوڵەت و جاهی
بە جارێ هەمووی تەسەڕڕووف بکرێ
دەستی تەعەدا بۆ هەمووی ببرێ
ئەبێ حەسرەت و داخی چەندە بێ
دوێ شەهریار و ئەمڕ و بەندە بێ
کەمێکیش کەوا دڵی بە تەنیا
ماڵاماڵ بکا لە حوببی دنیا
وەختێ مرد حاڵی وەک ئەوە وایە
دوێ شا بوو ئیمڕۆ وا بێنەوایە
ژن و ماڵیشی تەسەڕڕوف بکرێ
هەر پڕزۆڵێکی بۆ لایە ئەبرێ
ئەمما ئەو کەسە دۆستی خودایە
ئازار لە غەمی هەر دوو دنیایە
خودا بە حەققی «اعظم الاسماتعەرەبی»
بە ئەسمای حوسنا و بە سفاتی زات
بە حەقیقەتی ئەو مەحەببەتە
کە لەگەڵ «خير البشرعەرەبی»دا هەتە
بە سەنای قوربی ئەو سەنا و حەمدە
لە حەشرا ئەیڵێ لە کاتی سەجدە
بە گەرمی و سۆزی ئەو موناجاتە
کە لە بۆ بەرزی و عەفوو و نەجاتە
بە ئیستجابەی ئەو شەفاعەتە
کە بەهای فەوزی بێ بیزاعەتە
مەپرسە لەوە زۆرە یا کەمە
خۆشبە لە هەرچی گوناهێ هەمە
لە ژین و کاتی مردن و مەئال
پارێزگاریم کە لە دەرد و مەلال
حوببی دارینم لە دڵا دەرکە
بە شەوقی لیقات دڵ مونەووەر کە
بە سەعادەتی تامەی هەر دوو لا
نائیلم بکە یا نعم المولیعەرەبی
مەخسووس بە فەزیلەت لە نەشئەی ئەو لام
فردەوسی بەرین بکە بە مەئوام
پاڕانەوەم گشت لێ قبووڵ فەرموو
بە کەرەمی خۆت یا من هو هوعەرەبی