کە مردی حاڵی ئەبی خوا چاوی لە هەموو کردەوەیەکتەوە بووە بە یەقین
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
1 خولەک
736 بینین
پادشایەکی عالی و زۆر بە دەس
تەقەڕڕووبی دا بە شەخسێ بێکەس
وەهایە سەرسەخت لە ڕوتبەی پەستی
ئومووری ماڵی خستە ژێردەستی
بێ ئیجازە و مەنع هەروەکوو مەحرەم
ئەچوو بۆ ئەرک و ئەهاتۆ حەرەم
موددەیەکی زۆر هەر وەها ماوە
تەقدیر وەرەقی لێ هەڵگێڕاوە
نەفسی تەفرەی دا لە بۆ غەش کردن
بۆ ماڵی سوڵتان بە تاڵان بردن
بی قوسوور دەستی دایە خەیانەت
شکانی قوفڵی قاپی ئەمانەت
دەستی کرد بە غەش لە حەرەمسەرا
لەگەڵ جارییە و هەم کارەکەرا
بەینێ مایەوە لەسەر ئەم ئیشە
ڕۆژێ لە «عين الفصلیعەرەبی» ئەم ئیشە
سەری هەڵبڕی سەیری کرد ناگا
شا لە کونێکۆ تەماشای ئەکا
لێشی مەعلووم بوو بۆیە تا ئیسە
بێدەنگ بووە لەم کردەوە پیسە
تا قەهری باشتر گڵپە بسێنێ
ناپاکی ئاوای پێ هەڵکزێنێ
ئاخر نەفەس هات هەموو بێ دینێ
لە خزمەت خوادا خۆی خۆی ئەبینێ
یا ڕەببی خالس بە مەحزی ڕەحمەت
حیفزم کە لە گشت خاری و فەزێحەت