خاکێ کە لەژێر پێ و پلی شوانانە
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
829 بینین
خاکێ کە لەژێر پێ و پلی شوانانە
سنگ و مەمک و کوڵم و دەمی جوانانە
هەر خشتێ لە لاقوژبنی دیوارێکە
یان شانی وەزیرە یان سەری سوڵتانە
خیام:
خاکی که بزیر پای هر نادانی است
کف صنمی و چهرهی جانانی است
هر خشت که بر کنگره ایوانی است
انگشت وزیر یا لب سلطانی است