هەرکەس کە تەواوە ناتەواوی ماڵە
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
851 بینین
هەرکەس کە تەواوە، ناتەواوی ماڵە
کێ خێوی کوڵاو و کاڵە، بۆخۆی کاڵە
خوێنتاڵە هەتا ملان لە ناو شیرنایی
کێ ڕووگەش و خوێنشیرنە، ژینی تاڵە
خیام:
افسوس که نان پخته، خامان دارند
اسباب تمام، ناتمامان دارند
آنان که به بندگی نمیارزیدند
امروز کنیزان و غلامان دارند|شیخ بهایی