دەرمانی نەخۆشی: نەخۆشی دووهەم
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
4 خولەک
924 بینین
وا زەریف زانیت ئا بەم بەیانە
دەردت چ خەتەر چەندە گرانە
لە پیاڵەی تەمسیل ئینجا دەرمانە
نۆشی عیبرەت کە بۆ شفای گیانت
پیاوێکی زانا عاقڵ و ئەدیب
نەخۆش کەوت هەڵسا چوو بۆلای تەبیب
پاش موعاینە و تەشخیسی دەردی
ڕووتی کرد دوکتور پێی وت بە وردی
ئەگەر سیحەتت ئەوێ تا دوو ساڵ
ئەبێ نەگەڕێی دانیشی لە ماڵ
ئاوی سارد نابێ لە دەمت کەوێ
ئەم موددە ئەگەر نەجاتت ئەوێ
ڕۆژێ سێ دەفعەیش ئەم ئاوە تاڵە
ئەبێ بخۆیتۆ تا ئەم دوو ساڵە
زەحمەتە ئەگەر باوەڕ کا قوسوور
بکا ئەو موددە لە عەینی دەستوور
بێ شک بۆ ئەوە دە ساڵێ نەمرێ
دوو ساڵ بو سیحەت پارێز ڕائەگرێ
ئەی تۆ نازانی چی ئەڵێ قورئان
دەرحەق بە ئەهلی قوسوور و عیسیان
چەند دارای ئێش و ئەلەم و دەردن
ئەبەد بەو نۆعە هەناسە سەردن
خۆ تێگەیشتی کە ئەبەد کامە
کە چەند بە توول و ساحێب دەوامە
یا ئەهلی تەقوا ئەوانیش گشتی
خۆش نۆش و دڵ خۆش داییم بەهەشتی
نە بەڵا نەترس نە دەرد و میحنەت
نە غەمی دەرچوون هەرگیز لە جەننەت
نە قەزای حاجەت نە چڵم و بەڵغەم
نە بێتاقەتی نە پیری نە غەم
ئەنواعی میوە ئەتعەمە و نێعمەت
هەر کات بتەوێ حازر بێ زەحمەت
هەر سەوزە باغێ سازە مەناخی
خۆشە مەنزەرەی کۆشک و ئەوتاغی
لەگەڵ عەیەلا بە عەیش و سروور
ئەنۆشن بادەی شرابا طهور
بەعزێ قوسووری لە زیو لە زەڕ
بەعزێ لە دوڕڕ و لؤلؤ و گەوهەر
فەڕشی حەریر و ئەترافی گوڵزار
«جنات تجری تحتها الانهارعەرەبی»
خاکیشی هەموو میسک و عەبیرە
سەنعەتی خودای گەورە و قەدیرە
هەمووخۆشحاڵ و دەم بە پێکەنین
«علی سُرر مُتقابلينعەرەبی»
ئەسنافی لیباس تازە و فاخرە
ژنانی لەتیف جوان و باکرە
تەعریفیان لەمە چاکتر نابینی
«كامثال اللؤلؤ المكنونِعەرەبی»
فەزا خۆش نەسیم لە عەتر و بۆیان
هەموو عاشقن بە مێردی خۆیان
خۆشتر لە هەموو لەززاتی نەعیم
«سلام قولا من رب الرحيمعەرەبی»
عەبدووڵڵا کوری ئیمامی عەبباس
علمی ئەسحاب عالی و خوداناس
فەرموویە بەهەشت جێیەکی وایە
تەجەممولاتی لە تەعریف نایە
ئەوەی کە قورئان ناوی بردووە
نیعمەتی یەک یەک بەیان کردووە
وەک ترێ و هەنار هەرچی تر هەیە
غەرەز بۆ فەهمی عەقڵی ئێمەیە
وەرنە ئەوانەی مێوەی جەننەتن
لەگەڵ هی دنیا زۆر بێ نسبەتن
ئەساسیاتی هەموو موکەممەل
باغ و چاماو وقەسری موجەللەل
چەم و چەن و چیای دڵگیرە
جۆی لە شەهد و ئاو شەراب و شیرە
خالس لە ڕەحمەت دروست کراون
بۆ زومرەی ئەحباب تەرتیب دراون
کافر چون دوژمن خودای ئەقدەسە
لەو جێ کەلەبچەی یەئسی لە دەسە
بەڵام چون دونیا فەنا مەئالە
جێگەی دەرد و غەم بەڵا و مەلالە
لای خودا ئەونە بێ ئەهەمییەتە
کافری تێدا خاوەن سەروەتە
هەر وایە چونکە قەولی ڕەسوولە
ئەگەر بەقەد یەک باڵە مێشوولە
قەدری ببوایە دنیا لای خودا
بە کافر قومێ ئاوی نەئەدا
ئەمما چون بەهەشت عالی مەقامە
بەو خۆشیشەوە ساحێب دەوامە
یەعنی قودرەت و عیلمی ئیلاهی
کە نامەحدوودە و ناموتەناهی
بە شیرینترین شێوە لە ڕەحمەت
هێنایە وجوود ئەساسی جەننەت
مەعلووم هەر جێگەی دۆستی خۆیەتی
کافر لە دۆزەخ ڕۆڵەڕۆیەتی
جا کە تۆ بڕوات هەیە بەمانە
تەفەککور لەمە یەکەم دەرمانە
پارێزی دوو ساڵ بۆ دە ساڵ حەیات
زۆرە یا دە ساڵ بۆ ئەبەد لەلات
یا خۆشی دە ساڵ عومرت مەنزوورە
یا ئەبەد ئەو گشت باغ و قوسوورە
ئێشی نەخۆشیت لەلا زیاترە
یا چوونی ناو ئەو گڕ و ئاگرە
بڕوا و بێ باکی تا ئەم دەستوورە
کەی لە ڕەوشتی ئەهلی شوعوورە