شەرحی نەخۆشی: نەخۆشی دووهەم

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 3 خولەک  798 بینین
بۆ ئەوەش ئەڵێ من خاوەن بڕوام
عەقیدەی هەیە بە هەموو ئەحکام
ئەمما عەلاقەم بە تاعەت کەمە
پەیوەندم لەگەڵ دنیا مەحکەمە
پەرداخی میساڵ حازر کراوە
شەربەتی شیفای بۆ تێکراوە
بەڵام وا چاکە پێش ئەوە کەوا
پارێز بکات و دەواکەی بخوا
ئەبێ بزانێ ئەو نەخۆشییە
کە ئەو هەیەتی خەتەری چییە
ئەوانە کەوا بەیانمان کردن
بۆ میساڵ ناوی هەندێکمان بردن
هەر یەکێ ڕاوچی عیشقی کەسێکە
داوی عەلاقەی قاچ و دەسێکە
وتمان لە هەرچێ زەرفێ پڕ بکرێ
مەحاڵە ئیتر شتی تر بگرێ
خۆ واجبیشە لەو وەختەدا گیان
دەرئەچێ دڵمان پڕ بێ لە ئیمان
ڕەزا بە قەزای خودای بێچوون بین
نەک لە غەمی ژین لە دەس دەرچوو بین
گەر دڵ لەو وەختا لە ڕۆح جیا ئەبێتۆ
لە خواوە بۆ لای دنیا لاکاتۆ
«اعاذنااللهعەرەبی» سەر بەرەو خوارە
نزیک لە تەردی خودای جەببارە
بەڵام ئەوانە کە بەختیارن
بۆ ئیتاعەی حەق فەرمانبەردارن
لێیان مەعلوومە لێرە میوانن
حەقی میوانی زەریف ئەزانن
ئەزانن ئەگەر هەرکەسێ تاوێ
لە جێیە بوو بە میوانی پیاوێ
ماڵی خانەخوێ با تەواو خۆش بێ
پوخت و ڕازاوە و پڕ عەیش و نۆش بێ
چۆن لێی یەقینە هەرچەند دانیشێ
بۆ ڕۆیین پەبێ زەحمەت بکێشێ
ئیتر عەلاقەی لەگەڵ ئەو ماڵە
بەلاوە شێتی و فکرێ بەتاڵە
کە ماڵەکەشی بۆ بەجێ بێڵێ
حەوشەکەی هەموو بە شوکر ئەکێڵێ
چاک ئەم دەرسەیان ڕەوان کردووە
نمرەی نەجاحیان تەواو بردووە
باش ئەدوورن لەبەر گڵۆپی بڕوا
بە دەرزیی عەمەڵ لیباسی تەقوا
وەفقی دەستووری خودای «ذوالمننعەرەبی»
تەقالا ئەدەن بە ڕۆح و بەدەن
کەسبی موحیببەت خودایان ئەکەن
تا بە سەربەرزی بچنەوە وەتەن
ئەوانە بێ شک هەمیشە دڵیان
کەیلە لە حوببی مەعبوودی خۆیان
لە «وَلَو تَری اِذِ المُجرِمُونعەرەبی
نَاكِسُو رُئوسِهِمعەرەبی» بەدەر بوون
موجریم مەعلوومە سەر دانەواوە
وا لە ژێر باری قورسی خەتاوە
دڵ وەکوو زەرفە تا ڕووی لە خوا بێ
پڕە و ناڕژێ و سەرەوژێر نابێ
دنیا چوون دەنی و فانی و بێ خێرە
دڵێ ڕووی لەو بێ سەر بەرەوژێرە
بۆیە وا موجریم بە نەسسی کتاب
سەردانەواوە لە ڕۆژی حیساب
موجریمە ئەوە کاتی ڕۆح دەرچوون
دڵ موبتەلا بێ بە غەیری بێچوون
کەوابوو هەرکەس بە چ شتێکەوە
پەیوەندی ببێ و بژین پێکەوە
خەویش ببینێ لەگەڵ ئەوایە
حەدیسە مردن بۆ خەو برایە
گەر خوا نەخواستە هەرکەسێ وابێ
مەحەببەتی هەر لەگەڵ دونیا بێ
ئیرتبات لەگەڵ خودای خۆی ببڕێ
بە کوللی پەردەی مەعسییەت بدڕێ
زەحمەتە کاتێ ڕۆح تەسلیم ئەکات
گەوهەری لالای سەعادەت ببات
بەڵکوو بە دەردی خواری دووچارە
کە ڕووی لە خوارە سەر بەرەو خوارە
ڕاستە فەرموودە خوای «ذوالمننعەرەبی»
ماڵ و مناڵتان بۆ ئێوە فیتنەن
خودا بە حەققی عیززەتی شاهیت
بە خەزنەی ڕەحمی لاموتەناهیت
بە ئیسمی ئەعزەم بە ئەسمای حوسنات
بە سیفاتی زات پاکی بێ هەمات
بە جاهی سیڕڕی سینەی موستەفا
بە ئەنواری دڵ ئەربابی سەفا
لە دەمی نەزع و دەرچوونی گیانم
نەکوژێتەوە چرای ئیمانم
بە ئیمانی پڕ مەحەببەتەوە
بە شەوقی وەسڵی لەقای خۆتەوە
بە لوتف و ڕەحمەت بە سەهل و ئاسان
جیا بکەیتەوە لە بدەنما گیان
بە مەحز فەزیلەت لە ڕۆژی مەحشەر
حیفزم کە لە گشت هەوڵ و وەیل و شەڕ
بمخەرە ئەهلی سەعادەت
وهب لی الحسنی مع الزيادةعەرەبی