بەیانی هۆی کەهاڵی لە بەجێهێنانی فەرمانی خوا
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
2 خولەک
874 بینین
بە سروەی سەبای فکری حەقق بۆ دڵ
غونچەی مەعریفەت ئەپشکوێ بە گوڵ
بەڵام بە سەبەب عیشقی ئەم نەفسە
بۆ جیفەی دنیا لەو خێرە حەبسە
چونکە مەشهوورە دڵ هەر دڵیکە
مەربووتی ڕوشتەی عیشقی گوڵێکە
سایری ئەشیای لەلا مەعدوومە
خۆی لە خۆی فانی بە کوردی گومە
وا بەو داوەوە هەتاکوو ئەمرێ
کە مردیش خاوەن دڵ لێی نابوورێ
هەیە عاشقێ سکەی دینارە
بۆ کۆکردنەوەی دڵ بریندارە
مەجبووبێ بەعزێ حەیوان دارییە
بۆ بزنە شەلێ دەردی کارییە
بەعزێ تالبی شەئن و عیززەتە
تا ماوە بەشی داخ و زیللەتە
بەعزێ ڕاغبی هێستر و کەرە
قسمی «مروجعەرەبی» فیعلی مونکەرە
تاقمێ عیشقی وا لەگەڵ پیشە
هەرکەس مەجبنوونی لەیلی یەک ئیشە
دڵ کە لە حوببی ئەمانە پڕ بێ
ئەبێ لەبەری مەعریفەت زڕ بێ
چونکە جامێکت کە پڕ کرد لە دۆ
جێی شتی تری تێدا نابێتۆ
لەلای ئەوانە ئەهلی عیرفانن
هۆی بێ فەرمانی ئادەمی دوانن
سەبەبی هەردووش هەند بێ فەڕییە
سەبەبی گەورەی ئاخر شەڕییە
یەکێکیان شکە بە بوونی میعااد
«نعوذ منە برب العبادعەرەبی»
یەکێ تریشیان عەلاقەی قەوی
بە ماڵ و جاهـ و ئەمری دونیەوی
وەکوو ئەوانە کە ناومان بردن
بۆ مساڵ باسی بەعزێکمان کردن
دەوا بۆ هەردوو تەرتیب دراوە
بۆیان لە شووشەی میسال کراوە