زێڕ گەرچی نە سەرمەیانی پیاوی ژیرە
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1112 بینین
زێڕ گەرچی نە سەرمەیانی پیاوی ژیرە
بێ دراو و هەژار لە سەرزەوی یەخسیرە
دەستەنگییە وا وەنەوشە ملخوار و کزە
گوڵ پێدەکەنێ، لە باخەڵیدا لیرە
خیام:
سیم ار چه نه مایهٔ خردمندان است
بی سیمان را باغ جهان زندان است
از دستِ تهی، بنفشه سر بر زانوست
وز کیسهٔ زر چهرهٔ گل خندان است