خوێنتاڵە خەم و دوژمنە خۆی لێ لادە

لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  801 بینین
خوێنتاڵە خەم و دوژمنە، خۆی لێ لادە
خۆشی لە کەسێک لێوبەبزە و دڵشادە
مەیگێڕ وەرە! هەر ڕەنجێ لە دنیا کێشام
بەربادە، دەسا بمگەیە خۆت و بادە!
خیام:
گر یک نفست ز زندگانی گذرد
مگذار که جز به شادمانی گذرد
هشدار که سرمایه سودای جهان
عمرست چنان کش گذرانی گذرد