زۆری وەکوو مەی قەزاوقەدەر چاند و دروون
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1048 بینین
زۆری وەکوو مەی قەزاوقەدەر چاند و دروون
بێهوودە چ داگرم خەمی بوون و نەبوون؟
پیاڵێکی پڕم لە بادە بۆ تێکە وەخۆم
هەرچی دەبوو بێ و ببێ، هەموو هاتن و بوون
خیام:
دهقان قضا بسی چو ما کشت و درود
غم خوردن بیهوده نمیدارد سود
پر کن قدح می به کفم درنه زود
تا باز خورم که بودنیها همه بود