خەرامی ناز ئەگەر هێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
4212 بینین
خەرامی ناز ئەگەر هێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت
وەکوو لەیلا، لەسەر ڕێ پرسشێ کە حاڵی مەجنوونت
دەترسم گەردی خوێنی من لە شیشەی گەردنت نیشێ
وە گەر نا، خەم نییە بمرم لە حەسرەت لێوی مەیگوونت
خەرامت چوویە باغ و سەروی بەر بادی خەجاڵەت دا
گوڵی هەر وەک دڕک ئاڵاونە داوێنی واژوونت
کەمەندی زوڵفی وەک ئەبرێشمی خاوی نیگارێکت
لە دڵ ئاڵا خەیاڵی خاوە دڵ لەو داوە بەربوونت
حەیاتی تازە دێتە بەرم و ڕۆحم دەردەچێ، وەرنا
سەدایێکی نییە وەک مەوجی گەوهەر هاتن و چوونت
لە هەر شیعرێ لە دیوانت دەجۆشێ نەشئەیێ مەحویناسناوی ئەدەبی
سەدایێکی لە یەکتر جوێ دەدا هەر تاری قانوونت
لە چەند و چوونی دنیادا بە زایع چوونی عومرم چەند!
خودایا بەس بە زایع چم، بە حەققی زاتی بێچوونت!