ئەم ژینە کە ڕابرێ چ شیرین و چ تاڵ
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
2222 بینین
ئەم ژینە کە ڕابرێ، چ شیرین و چ تاڵ
تووش بی بە مەرگ، چ دەربەدەر بی چ لە ماڵ
بێ خەم بژی! خۆش بە! پاشی مەرگی من و تۆش
بێ پسانەوە دێن ڕۆژ و شەو و مانگ و ساڵ
خیام:
پیمانه که پر شود چه شیرین و چه تلخ
چون عمر به سر رسد چه بغداد و چه بلخ
می نوش که بعد از من و تو ماه بسی
از سلخ به غره آید از غره به سلخ