ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک

لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  2126 بینین
ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک
لەم ڕێگەیە دوورە سووڕ و پێچدانەوەیەک
سەد خۆزگە لەپاش نەمان وەکوو سەوزەگیا
بکرایە لە گڵ هومێدی هەڵدانەوەیەک
خیام:
ای کاش که جای آرمیدن بودی
یا این ره دور را رسیدن بودی
کاش از پی صد هزار سال از دل خاک
چون سبزه امید بر دمیدن بودی