فەلەک

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1034 بینین
بۆچی دوو ساڵە دەگەڵ من وا بە کینی ئەی فەلەک
هێندە بۆ دەرحەق بە من وا نائەمینی ئەی فەلەک
حەسرەت و داغ و خەمت هێند کردمە یار و ڕەفیق
سەد کونت خستووتمە جەرگی پڕ برینی ئەی فەلەک
گا غەمی دینێ دەکێشم گا غەمی ماڵ و مناڵ
گا غەمی داغی فیڕاقی نازەنێنی ئەی فەلەک
شاری خۆش ئاب و هەوام لێ بۆتە زیندانی بەلا
چاکە چیدی لەو وڵاتە نەمژییێنی ئەی فەلەک
تاقەت و سەبرم لە دەس چوو خانەیی عومرم ڕما
بەسسە هێندە داغ و دەردی دڵ حەزینی ئەی فەلەک
بۆ هەموو عالەم دەبارێ هەر تەڕەف بارانی خەم
یا لە نێو شاری شنۆکەسیێ بۆ ئەمینناسناوی ئەدەبیی ئەی فەلەک؟