غارەتگەری هۆش
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1403 بینین
نەمدیوە وەکوو تۆ کەسێ وا دڵبەر و ڕەعنا
ڕوومەت گوڵ و موو سونبل و چاو نەرگسی شەهلا
خۆشڕەنگ و قەشەنگ و بە نەزەر شەنگ و دەهەن تەنگ
سووڕەت قەمەر و لەب شکەر و ئاوێنە سیما
نازوک بەدەن و سیم تەن و سینە سپی و ساف
شیرین دەهەن و خۆش سوخەن و شۆخی دلارا
عەییار و دڵازار و ستەمکار و جەفاکار
غارەتگەری هۆش و خیرەد و تاقەتی دڵها
من سەیدی چ دامێکی نەبووم کەوتمە دامت
پابەندی بە زنجیری سەری زولفی سەمەنسا
بولبول وەرە تا مردنێ هەر تێکڕا بناڵین
تۆ بۆ گوڵ و من بۆ دەهەنی غونچەیی یەکتا
پەروانە وەرە تاکوو دەگەڵ یەگدی بسووتێین
تۆ عاشقی شەمعیی و ئەمن عاشقی لەیلا
کەس قیمەتی ئەشعاری ئەمینناسناوی ئەدەبیی لە شنۆشوێنیە
نازانێ مەگەر شەخسێکی زۆر عارف و دانا