هاتنی فەلەکان بۆ شاری شنۆ
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1154 بینین
وەک دوژمنی دین پار پاییزێ هاتە وڵاتم
بۆ ورمێشوێن، لەگەڵ ئەهل و عەیالی خۆ هەڵاتم
زستانێ عرووس ڕۆیی و پەیدا بوو نشاتم
وا تێدەگەییشتم کە بە کوللی بوو نەجاتم
نەمزانی فەلە بۆتە سەبەب قەتعی بەراتم
ڕۆژێکی عەجەم کردی بە شەڕ ئەی گەلی یاران
ئەو ئەرمەنیی گاوری مەلعوون وەکوو ماران
دایگرتینە بەر تۆپ و تفەنگان وەکوو باران
مەجبوور بوو عەجەم کردی دەخالەت وەکوو جاران
جا بۆ غەمی دڵ هاتە ڕەقەم قسمی بەراتم
هەرچەندی سیلاحی کە عەجەم هەیبوو لە ماڵان
ناو ماڵی ئەوەی هەیبوو لە ماڵان و لە چاڵان
تێکڕا فەلە بردی ئەوی دەیزانی بە تاڵان
نەمدیوە ئەمن کاری وەها قەت بە چ ساڵان
نەمزانی کە کووم ڕابوارد وەخت و سەعاتم
سەد ماڵی شنۆیی لەوێ حازر بوو بە دەفتەر
بۆ قەتڵی هەموو کوردێ فەلە شووبهی غەزەنفەر
ڕۆژێکی لە بوو کوشتنی مە ئەمر درا سەر
بەر بوونە دەر و کووچە و بازاڕێ سەراسەر
گۆتم دڵی غافڵ ئەوە نیزیک بوو وەفاتم
سبحەینێ بوو هەشت نۆ فەلە هاتن وەکوو ئاگر
دەروازەکەیان ورد و پەراش کردم و کافر
لێم هاتنە حەسارێ بە تفەنگی وەکوو ساحر
چواران منیان گرت کە پارەی بدە حازر
ڕوح هاتە سەری لێوم و چوو سەبر و سوباتم
پاڕامەوە گۆتم بە خودا نیمە چ پارە
گوتیان بدە پارەی نەخۆ دەتکەینە دووپارە
ڕایان دەکێشام بۆ تەویلەی وەک سەگی هارە
دیتیان گەلێ ئەسباب لە وەتاغی مە دیارە
هەر چوار دەرپەڕینە سەرێ ئەو جا بوو نەجاتم
دیتم لە تەویلەی هەبوو سوراخی بوخاری
دایاندڕی بوو زۆر فرەوان بەینی دیواری
هەڵچووم بە حەوادا وەکوو مار هەڵچێ بە داری
بانێکی نەوی پێوە نووسابوو بە کەناری
ئەو بانی نەوی بوو بە حەسار و بە قەڵاتم
عەبدێکی ئەگەر حیفزی بکا خالقی یەکتا
ئەسبابی دەکا بۆ لە هەموو لایەکی پەیدا
دیتم قەرەوڵ هات و ئەمنیان زوو دەرێنا
بردیانە قەڵای ساحێبیان هەرچی هەبووین جا
ئاسوودە لە دەست کوشتن و غەوغا بوو نەجاتم
پێنج مانگی ڕەبەق ماینەوە نێو حەپسی حەسارێ
تا لەشکری تورکانن لە پڕ هاتە هاوارێ
قڕانی «فەلانە» لە هەموو کووچە بە جارێ
هاتینەوە شاری شنۆشوێن ئاخری کارێ
وەمزانی «ئەمینناسناوی ئەدەبی» تازە دەیاندامێ حەیاتم