شین گێڕی شێخ عەبدوولقادری شەمزینی

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  1332 بینین
سەروی گوڵزاری حەیاتم شاهی خووبانم لە کوێی
دڵ برینداری هەواتم دەرد و دەرمانم لە کوێی
تەشنەیی جامی ویسالم ئاوی سەبوانم لە کوێی
ئەی تەبیب لێم کە عیلاجێ تۆ کە لوقمانم لە کوێی
موونسی قەلبی حەزین و نووری چاوانم لە کوێی
داغدار و دەردەکێشم داییمەن لەیل و نەهار
ئەشکی خوێنینم لە چاوان بەر سەر و ڕوو دێنە خوار
شاهی نەهری بێ تۆ وەڵڵا لێم بڕان سەبر و قەرار
داییمەن چاوم دە ڕێگای هاتنەوەت دەر ئینتزار
تاکوو دەمرم هەر دەڵێم ئەی جانی جانانم لە کوێی
سەییدی ئەولادی تاها بۆچی چوویە غوربەتێ
سۆفی و مەنسووبی خۆت سوتاند بە داغ و حەسرەتێ
دوور و نیزیک بۆ تۆ یەکن، من بە قوربان هیممەتێ
جارەکی بەو هاتنەوەی خۆت کەم بکە لێن زەحمەتێ
ئەی چراغی خانەدانی پیری گەیلانم لە کوێی
عاجزیت قوربان لە کێ بوو حیکمەتی ئاخر چ بوو
هاتیەوە بۆ خاکی نەهری گیر نەبووی ڕۆیشتی زوو
مەرقەدی پاکی دە نەهریت وا بە جێ هێشتن ئەتوو
سۆفی و مەحسووبی خۆت سووتاند بە داخی خۆت هەموو
مەرهەمی زەخم و برینی قەلبی بریانم لە کوێی
یادگاری شێخ عوبەیدووڵڵایی غازی دەر جیهان
شێخ کەماڵەددینکەس بوو پیر و مورشیدی دارولئەمان
هەم نەماییندەت بە قوربان پیری نەرزیوێ عەیان
هەم دوویان شاد بوون بە جەننەت، مان یەتیم مەنسووبی وان
ڕاحەتی گیانی «ئەمینناسناوی ئەدەبی» و سەبر و سامانم لە کوێی