وەسفی شێخ عەبدوولقادری گەیلانی

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1472 بینین
با هەموو دەروێش لە خۆ دەن تیغ و شوعلەی ئاگری
وەک بە حوببی دڵ دەکەن هاواری عەبدوولقادری
با فیدا کەن خۆ لە عیشقی شاهبازی ئەولیا
هەر کەسێ وابێ بە وەڵڵا تا ئەبەد قەت نامری
عاشقی غەوس ئەو کەسە هیچی لە دونیا خۆش نەوێ
دەس لە دونیا و سەر و ئەولاد و ماڵی هەڵگری
مەدحی شاهی ئەولیا هەرگیز بە کەس نابێ تەمام
ڕوژی مەحشەر دا دەبینن ڕەفعەتی ئەسکەندەری
هەر کەسێ دیبێی موناقیب زەڕەیێ مەعلووم دەکا
کەشفی سوڵتانی تەریقەت نەسڵی پاکی حەیدەری
ناهومیدی لوتفی وین یا ڕەب نەکەی دەر دوو جیهان
تۆ بە حەققی زاتی خۆت و حورمەتی پێغەمبەری
بەس بڵێ تۆ ئەی ئەمینناسناوی ئەدەبیی ڕووسیاهـ و پڕ گوناهـ
شێعر وا نابێ کە دەیڵێی هەر زبانی سەرسەری