ئەولادی فەخرەلموڕسەلین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
وەسفی شێخ عەبدوولقادری شەمزینان «غەوسی سانی» کوڕی سەید تەها
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1350 بینین
ئەولادی فەخرەلموڕسەلین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
سوڵتانی نەهری قوتبی دین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
شەمسی فەلەک ماهی زەمین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
هەم ڕاییجی شەرعی موبین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
هەم بۆ تەریقەت جێنشین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
شەهزادەیە، عالی نەسەب، ئیبنی عەلییی موڕتەزا
نەسڵی حەسەن، نووری حوسێن شاهی شەهیدی کەربەلا
جەددی وی غەوسی ئەعزەمە سوڵتانی کوللی ئەولیا
ڕوتبەی وی غەوسی سانییە هەم جێنشینی سەید تەها
بابی موریدان ئەجمەعین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
ساداتی نەهری ئەجمەعین شەهزادەیە عالی نەسەب
ساحیب عەتا و فەیز هەموو هەرچی بکەی لێیان تەڵەب
بۆ ڕاهنەمایی ڕاهی دین بۆ عالەمێ بوونە سەبەب
دەرمانی دەردی هەرکەسن لوقمانی حاڵاتن عەجەب
دەرمانی جەرگی پڕ برین شێخ سەیید عەبدوولقادرە
ئەی شاهی نەهری گیانی من قوربانی خاکی پایی تۆ
کوێر بم لە بۆ وا خاڵییە ئەوڕۆ لە نەهری جایی تۆ
قوربان شەهیدی غوربەتە جەننەت بووە مەئوایی تۆ
سۆفی غەریب و دەربەدەر بوونە هەموو شەیدایی تۆ
دائیم دەکەن گریان و شین، شێخ سەیید عەبدوولقادرە
مردم لە حەسرەت ڕوویی تۆ ئەی سەروی گوڵزاری تەها
وەڵڵا لە هیجرانت ئەمینناسناوی ئەدەبی سووتا لە دونیایێ وەها
تا زیندەگانی باقییە، قەت لەو غەمەی نابێ ڕەها
خۆ من گەدایی دەرکی تۆم لوتفێ بفەرمووی ئەی شەها
تا کەی دڵم وابێ غەمین، شێخ سەیید عەبدوولقادرە