هەڵوێست هەوست
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
2 خولەک
677 بینین
خۆشەویستم...
بەینێکە من سەرگەردانم
گەڕیدەی دەشت و هەردانم
بە دوای شتێک ئەگەڕێم گەش
تا بەتاو بیگرمە باوەش!
بە دوای سۆزێک
بە دوای ئاهەنگی نەورۆزێک
بە دوای شادی،
بە دوای سێبەری ئازادی!
بە دوای جەژنێک:
وەک ئۆکتۆبەر!
بە دوای بەزمێک:
وەک شۆڕشی گەورەی ڕابەر!
خۆشەویستم...
لەناو چەند پەرتووکی مێژوو
گەڕام، سووڕام، بە ئارەزوو
گەلێک (کاوەکەس) و (گیڤاراکەس) م دی
شۆڕشگێڕانە هەڵساون...
لە دژیی بەدی!
لە دیوانی شیعر و هەڵبەست
گەلێک بازنی وشەم نا دەست
لەناو هەڵبەستی مەولەوی
خورپەی بەهارم تێر چنی!
لە مەیدانی خۆشی ژیان
بۆ کوردستان:
دانیشتمە سەر چۆک بۆ گۆران!
خۆشەویستم...
گەلێک دەردی ژیانمان چێشت
نەگەیشتینە... دڵ ئاوات!
ئاهی زۆر کەساسانمان ڕێشت
کۆڵمان نەدا لەڕێی خەبات!
هۆگری ڕۆژهەڵاتێکم:
لەڕووی وڵات!
متووی جەژنە خەڵاتێکم:
بۆ چینی لات!
خۆشەویستم...
چەند حەز دەکەم
گەلی عێراق، لە سەرەڕێ
ناکۆکییەکانی زوو بمرن!
هێزەکانی یەکتر بگرن
وەکوو کۆنکریتێکی ڕسکاو!
قومی، چەوی، چیمەنتۆ، ئاو
چەند کات بە سەریا تێپەڕێ
تینی زیاتر بێتە ناو!
خۆشەویستم...
چەند حەز دەکەم
لە خابوور هەتا موگەییەر
کورد و عەرەب، پێشمەرگە بن!
وەکوو چەپەر
بە یەک هەڵوێست
ڕەگ و ڕیشەی ئیمپریالیست
دەر کەن لە بن
دەر کەن لە بن!
بەینێکە من سەرگەردانم
گەڕیدەی دەشت و هەردانم
بە دوای شتێک ئەگەڕێم گەش
تا بەتاو بیگرمە باوەش!
بە دوای سۆزێک
بە دوای ئاهەنگی نەورۆزێک
بە دوای شادی،
بە دوای سێبەری ئازادی!
بە دوای جەژنێک:
وەک ئۆکتۆبەر!
بە دوای بەزمێک:
وەک شۆڕشی گەورەی ڕابەر!
خۆشەویستم...
لەناو چەند پەرتووکی مێژوو
گەڕام، سووڕام، بە ئارەزوو
گەلێک (کاوەکەس) و (گیڤاراکەس) م دی
شۆڕشگێڕانە هەڵساون...
لە دژیی بەدی!
لە دیوانی شیعر و هەڵبەست
گەلێک بازنی وشەم نا دەست
لەناو هەڵبەستی مەولەوی
خورپەی بەهارم تێر چنی!
لە مەیدانی خۆشی ژیان
بۆ کوردستان:
دانیشتمە سەر چۆک بۆ گۆران!
خۆشەویستم...
گەلێک دەردی ژیانمان چێشت
نەگەیشتینە... دڵ ئاوات!
ئاهی زۆر کەساسانمان ڕێشت
کۆڵمان نەدا لەڕێی خەبات!
هۆگری ڕۆژهەڵاتێکم:
لەڕووی وڵات!
متووی جەژنە خەڵاتێکم:
بۆ چینی لات!
خۆشەویستم...
چەند حەز دەکەم
گەلی عێراق، لە سەرەڕێ
ناکۆکییەکانی زوو بمرن!
هێزەکانی یەکتر بگرن
وەکوو کۆنکریتێکی ڕسکاو!
قومی، چەوی، چیمەنتۆ، ئاو
چەند کات بە سەریا تێپەڕێ
تینی زیاتر بێتە ناو!
خۆشەویستم...
چەند حەز دەکەم
لە خابوور هەتا موگەییەر
کورد و عەرەب، پێشمەرگە بن!
وەکوو چەپەر
بە یەک هەڵوێست
ڕەگ و ڕیشەی ئیمپریالیست
دەر کەن لە بن
دەر کەن لە بن!