بۆ یادی گۆران
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
1 خولەک
704 بینین
دە ساڵە من
بۆ بەراوردی مەبەستم
بۆ بیروڕام، هۆش و هەستم
ئەڕۆمە بن
دەریای قووڵی شیعری کوردی
بۆ چنینی چەپکێ ئاوات
لە وشەی ئاگری خەبات
زۆر بە وردی
لەپاش گەڕانی دە خەزان
ئەوەی چنیم هاوڕێیەک بوو
ئاوازی نەرمی تارێک بوو
لەڕێی مرۆڤ کردارێک بوو
لە دەفتەری شیعری گۆرانکەس!
بۆ بەراوردی مەبەستم
بۆ بیروڕام، هۆش و هەستم
ئەڕۆمە بن
دەریای قووڵی شیعری کوردی
بۆ چنینی چەپکێ ئاوات
لە وشەی ئاگری خەبات
زۆر بە وردی
لەپاش گەڕانی دە خەزان
ئەوەی چنیم هاوڕێیەک بوو
ئاوازی نەرمی تارێک بوو
لەڕێی مرۆڤ کردارێک بوو
لە دەفتەری شیعری گۆرانکەس!