خۆزگەم!
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
1 خولەک
688 بینین
خۆزگەم بەستە و هەڵبەستی من گۆرانی بان لە بەهارێ
ڕایکێشابا سەرنجی نەغمەی بولبولی دەم گوڵزارێ
تەنها سۆزی: هەناسە و تاسە و هەیاسەی دولبەرێ با
قەفی شیعرم پەڕیبا زولفانی لوولی جوانە یارێ!
عاتیفەی سۆز و ئارەزووی و پێویست و هەوێستی دڵ با
مۆزیقەی با: بلوور، شالوور، تریقەی دەمی نازدارێ!
پەنجەی شلک و ناسک با، خورپەی ماچەکی تەنک با
هەر بەو پەنجە ساڕێژ ببا برینی کوڵی دڵزارێ!