نەورۆز ئەکەم
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
1 خولەک
662 بینین
تیشکی ڕۆژی نەوبەهارم هەردەمێ
گڕ ئەخاتە مێرغوزارم پڕچەمێ
پەلکەزێڕینم ئەکاتە پلپلەی
زولفی بووکی ئەم وڵاتە گڵ گوڵەی
بولبولی کوردیی زوبانم ڕازەکەی
ڕوو ئەکاتە سونبولانم نازەکەی
پڕ حەزی ئامێزی دڵدار: سۆزەکەم
لێت ئەکەم جەژن و بەهار، نەورۆز ئەکەم