بۆ بەیار
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
2 خولەک
727 بینین
شالوور، شالوور...
ئاوازی شمشاڵ و بلوور
شامەلی باخچەی گوڵی سوور
توخوا زوو کە
دەرد و غەمی سینەت ڕوو کە
بەرامبەر ئەو جوانەبووکە
دڵەی من تازەزاوایە!
بچریکێنە
ئەوەی لە دڵە بدرکێنە
بخوێنە بۆم
درەنگە دەمهەوێ بۆ خۆم
بەرەو گوڵزاری یار بڕۆم
چونکە دڵم زۆر ساوایە
بۆ لایلایە
حەزی لە باوش لەیلایە
شالوور زوو کە
فەرامۆشی من بچووکە
پیرۆزی بەهاری نوو کە
ئاواز لە قوڕگی نەی بدڕە
شەونەمی زاری گوڵ بسڕە
خەفەتی دەردی ژین ببڕە
کە من ئارامم هیچ نایێ
بەبێ قاقەی دەم لەیلایێ
حەزم لە باوەشی یارە
لەو بەهارە
با منیش بۆنی بەهار کەم
مەیزاری گوڵ پڕی زار کەم
ئاهەنگی نووم لە ئادار کەم
نەورۆز لەنێوان گوڵزار کەم
بۆ خۆم سەیران لەگەڵ یار کەم!
بۆ تۆ شالوور:
با ئاوازی بێ دوور بە دوور
زەنگێ لە شاخ
ڕەنگێ لە باخ
نەشئەی مەی نێوانی پەرداخ
هەر گوڵەباخ!
بۆ یار شالوور:
لە بۆنخانەی دڵان بخوور
بۆنی بەیبوون
ماچی خاتوون
جریوەی ئەستێرەی گەردوون
چڵی زەیتوون!
بۆ من شالوور:
چەپکە گوڵی مێلاقی سوور
جوان و نازدار
پڕ باوەش یار
گەنجینەی چنراوەی بەیار
بەیار، بەیار
جەژن و بەهار!
ئاوازی شمشاڵ و بلوور
شامەلی باخچەی گوڵی سوور
توخوا زوو کە
دەرد و غەمی سینەت ڕوو کە
بەرامبەر ئەو جوانەبووکە
دڵەی من تازەزاوایە!
بچریکێنە
ئەوەی لە دڵە بدرکێنە
بخوێنە بۆم
درەنگە دەمهەوێ بۆ خۆم
بەرەو گوڵزاری یار بڕۆم
چونکە دڵم زۆر ساوایە
بۆ لایلایە
حەزی لە باوش لەیلایە
شالوور زوو کە
فەرامۆشی من بچووکە
پیرۆزی بەهاری نوو کە
ئاواز لە قوڕگی نەی بدڕە
شەونەمی زاری گوڵ بسڕە
خەفەتی دەردی ژین ببڕە
کە من ئارامم هیچ نایێ
بەبێ قاقەی دەم لەیلایێ
حەزم لە باوەشی یارە
لەو بەهارە
با منیش بۆنی بەهار کەم
مەیزاری گوڵ پڕی زار کەم
ئاهەنگی نووم لە ئادار کەم
نەورۆز لەنێوان گوڵزار کەم
بۆ خۆم سەیران لەگەڵ یار کەم!
بۆ تۆ شالوور:
با ئاوازی بێ دوور بە دوور
زەنگێ لە شاخ
ڕەنگێ لە باخ
نەشئەی مەی نێوانی پەرداخ
هەر گوڵەباخ!
بۆ یار شالوور:
لە بۆنخانەی دڵان بخوور
بۆنی بەیبوون
ماچی خاتوون
جریوەی ئەستێرەی گەردوون
چڵی زەیتوون!
بۆ من شالوور:
چەپکە گوڵی مێلاقی سوور
جوان و نازدار
پڕ باوەش یار
گەنجینەی چنراوەی بەیار
بەیار، بەیار
جەژن و بەهار!